مەلا بەختیار وەڵامی مەلا کرێکار دەداتەوە

کوردستان 23/03/2019

مەلا بەختیار، بۆ مەلا كرێكار:
هەركاتێك بەئازادی گەڕایتەوە، دیبەیتت لەگەڵ دەكەم!


ئێوارەی ئەمڕۆ رۆشنگەر مەلا بەختیار، لەپەیامێكی ڤیدیۆیدا، بەچەند سەرنجێك وەڵامی مەلا كرێكار دەداتەوەو تیایدا رایدەگەیەنێت: "هەركات گەڕایتەوە كوردستان، بێگومان وەكو یەكەمین چالاكیت، بەندە دیبەتێكت لەگەڵ سازدەكات".
ئەگەرچی بڕیاربوو رۆشنگەر مەلا بەختیار، لەدوو رۆژی رابردوودا پەیامەكەی بڵاوبكاتەوە، بەڵام بەهۆی جەژنی نەورۆز و گەردن ئازادی خەڵكی كوردستان لەیەكتر، پەیامەكەی دواخست‌و نەیویست، لەوكاتەدا كە خەڵكی كوردستان سەرقاڵی شادیی‌و خۆشیەكانیان پەیامەكەی بڵاو بكاتەوە، بۆیە ئێوارەی ئەمڕۆ، پەیامەكەی بڵاودەكاتەوەو تیایدا بەچەند سەرنجێك وەڵامی هەندێك لەزانیارییە ناڕاستەكانی مەلا كرێكار دەداتەوەو دەشڵێت: "جیاواز بیردەكەینەوە، بەڵام رێزم بۆ جیاوازییەكان هەیە‌و هیچ كاتێكیش باوەڕم بەوە نییە ئازادیت لێ‌ زەوت بكرێت‌و باوەڕیشم بەوە نییە كەس بیر لەوە بكاتەوە، تۆڵەی جەستەیی لەجەنابت بكاتەوە". 

راگەیاندنی دەستەی كارگێڕی
 23/3/2019