سەڵاحەدین دەمیرتاش : بەدەنگەكانتان ڕوبەڕوی فاشیزم ببنەوە

کوردستان 23/03/2019


سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاند داوا لەخەڵك و لایەنگرو هەمو تاكێكی بەشەرەفی كورد دەكەم كە لەڕۆژی 31 مانگدا بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و بەدەنگەكانیان ڕوبەڕوی فاشیزمەكان ببنەوە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕونیكردەوە كە هەرچیەك بێت نابێت هیچ كەسێك بایكۆتی دەنگدان بكات چونكە ئەو دەنگانەی ئێوە زۆر گرنگەو جێگەی خۆی دەگرێت ودەنگێك لەهەڵبژاردنەكاندا دەبێت گۆڕانكاری زۆر گەورە .
وە هەرلەمیانەی وتەكانیدا سەڵاحەدین دەمیرتاش وتیشی كە لەوناوچانەی كە هەدەپە بەربژێری نیە ئەوا خەڵكانی خۆمان ئاگادار دەكەمەوە كە بێ هیچ دودڵییەك دەنگ بدەنە بەر بژێرەكانی جەهەپە و ئەو لایەنانەی كە ڕێكەوتنمان هەیە لەگەڵیاندا.