شەپۆلێكی بەخوڕی باران و لافاو هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان 23/03/2019

چاودێر:
بەپێی پێشبینی سەرچاوە كەشناسییەكان لە سبەینێوە شەپۆلێكی باران بارینی بەخوڕ و لافاو هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بەپێی ئەو پێشبینییانە لە سبەینێوە باران بارین دەستپێدەكاتەوە و زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە كە بڕێكی زۆرە و لە هەندێك شوێنیش ئاستی ئاو بەرز دەبێتەوە و لافاو هەڵدەستێت.
ئەو شەپۆلە چەند ڕۆژێك بەردەوامی دەبێت و ئاستی باران بارینە لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكەوە جیاوازە.