قسه‌و نوسین
قسه‌و
نوسین
شوان ئه‌حمه‌د
رۆژنامه‌گه‌ری كوردی دوای ڕاپه‌ڕین كارێكی كرد، نوسین بڕێكی
زۆری جدیه‌ت‌و قورسایی خۆی له‌ده‌ست بدات. ئه‌و هه‌موو وتار‌و باس‌و لێكۆڵینه‌وه
بێ رۆح‌و كه‌م خوێنانه‌ی، رۆژانه له‌سه‌ر ڕوپه‌ڕی رۆژنامه‌كان ده‌یان بینین، ڕاستی
ئه‌م بۆچونه ده‌سه‌لمێنن.
ته‌بسیتكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی نوسین‌و ناونانی هه‌موو ده‌رده
دڵ‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین‌و هه‌ڵوێست تۆماركردن‌وقسه‌یه‌كی
هاكه‌زایی به‌نوسین، كارێكی كردووه نوسین (به‌مانای پڕاوپڕی وشه‌كه) تاڕاده‌یه‌كی
زۆر، له‌ناوی دونیای ڕۆژنامه‌گه‌ری ئێمه‌دا بزربێت‌و په‌راوێز بكه‌وێت.
ساڵێ 1954 شاعیری فه‌ره‌نسی (رینێیه
شار) له‌نامه‌یه‌كیدا بۆ هاوڕێیه‌كی ده‌نوسێت:
(ئه‌وه‌ی ده‌ینوسین ئه‌وه‌یه‌كهناتوانین به‌قسه بیڵێین، گه‌ربمان
توانیایه به‌قسه بیڵێین نه‌مان ده‌نوسی). ئه‌م ڕسته كورت‌و پڕمانایه، پرۆسه‌ی
نوسینمان بۆ پێناسه ده‌كات‌و ڕێك و ڕاست پێمان ده‌ڵێت: (نوسین پێچه‌وانه‌ی قسه‌یه‌و
له‌گه‌ڵیدا ناكۆكه).
چونكه به‌پێی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی (رینێیه
شار) بێت، نوسین بریتیه له‌وه‌ی كه‌ناتوانین به‌قسه گوزارشتی لێبكه‌ین و زمان
توانای ئه‌وه‌ی نییه به‌و ئه‌ركه هه‌ستێ. كه‌وابێ هه‌رچی ده‌ینوسین‌و ده‌یخه‌ینه
سه‌ر ڕوبه‌ڕی لاپه‌ره‌كان، ئه‌و شتانه‌ن كه‌ناتوانین به‌قسه بیان دركێنین‌و مه‌حاڵه
باسی لێ بكه‌ین.
به‌كورتیه‌كه‌ی ئێمه بۆیه ده‌نوسین،
چونكه دووچاری ئه‌و ده‌سته‌وستانیه ده‌بین له‌ده‌ربڕینی شته‌كانی ناخ‌و هه‌ستمان،
به‌قسه‌و به‌وتن.
ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌مانه به‌واقعی حاڵی رۆژنامه‌گه‌ری
كوردی به‌راورد بكه‌ین، ته‌واو پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بینین. رۆژانه ده‌بینین قسه
گه‌لێكی زۆر ، ده‌رده‌دڵێكی بێ شومار، ته‌حریز‌و هه‌ڵوێست تۆماركردن، به‌ناوی
نوسین‌و له‌به‌رگی نوسیندا خۆیان به‌رده‌ستی خوێنه‌ران ده‌خه‌ن.
ده‌بێت لێره‌داو له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
یه‌خه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌هلیش بگرین به (هاوڵاتی‌و ئاوێنه‌و لڤین)یشه‌وه،
چونكه ئه‌مانیش له‌رێی ته‌بسیتكردنی هه‌رچی زیاتری نوسین‌و پۆلێنكردنی هه‌رچی
قسه‌و ده‌رده‌دڵه له‌ژێر تایتڵی نوسیندا ، كارێكیان كرد تاڵه مویه‌ك له‌نێوان
قسه‌و نوسین، هه‌ڵوێست‌و ناڕه‌زایی‌و خۆخواردنه‌وه‌و نوسینی جدیدا نه‌مێنێت. نه‌ك
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش بگره له‌شكرێك له‌رۆژنامه‌نوسی بێ فیكر‌و بێ ڕوئیا‌و بێ ڕۆشنبیریی
ڕاسته‌قینه بێته ئارا.
نه‌مانی باریكترین هێڵی
جیاکەرەوەلەنێوان نوسین‌و قسه دا‌كارێكی كردووه، بێ تامترین قسه‌و ساده‌ترین
گله‌یی، وه‌ك نوسین له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كان جێگه‌ی بێته‌وه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی
وه‌ك نوسه‌ر‌و ڕۆشنبیر‌و چاودێری سیاسی و رۆژنامه‌وانی پرۆڤیشناڵ بناسرێت.
زۆرن ئه‌وانه‌ی ناخوێننه‌وه‌و ده‌نوسن،
سه‌رو كاریان له‌گه‌ڵ كتێب‌و فیكر‌و دونیای ڕۆشنبیریدا نییه، كه‌چی له‌سه‌ر ڕه‌شكردنه‌وه‌ی
لاپه‌ڕه‌ی گۆڤار‌و رۆژنامه‌كان به‌ده‌وامن.
نه‌هێشتنی ئه‌و جیاوازییه‌ی
نێوان نوسین‌و قسه ، زه‌برێكی زۆری لهپرۆسه‌ی نوسین‌و جدیه‌ت‌و شكۆی
نوسینداوه. تۆرانی به‌شێكی زۆری لەخه‌ڵك‌و خوای ئێمه له‌خوێندنه‌وه، په‌یوه‌ندی
ڕاسته‌وخۆی به‌و هه‌موو قسه ساده ساكار‌و بێ ناوه‌ڕۆكانه‌وه هه‌یه، كه‌به‌ناوی
نوسینه‌وه ده‌رخواردی خوێنه‌ری ئێمه ده‌درێت.