کۆڵانی شین؛ مەلیح جەودەت ئاندای
ڕەخنەی چاو‌دێر
نامه‌یه‌ك
له هاوڕێیه‌كی مردووه‌وه
وه‌كوو پێشان ده‌ژیم
ده‌گه‌ڕێم، بیر ده‌كه‌مه‌وه
به‌س به‌بێ بلیت سوار كه‌شتی و قه‌تار ده‌بم
به‌بێ چه‌نه‌بازی بازاڕ ده‌كه‌م
شه‌وان له ماڵه‌كه‌مدام، هێمنم
(به‌س كاتێك دڵم ده‌گیرێت، خوزگه توانیبام، په‌نجه‌ره
بكه‌مه‌وه)
ئاھ.... هێندێك جار حه‌ز ده‌كه‌م سه‌رم بخورێنم،
گوڵێك بچنم، له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا ته‌وقه بكه‌م.
مه‌رگ
له شین ده‌كرێت تێ بگه‌یت
له زه‌ریا ده‌كرێت تێ بگه‌یت
زه‌ریای شین
سه‌خته بشێ تێی بگه‌یت...
باران
چۆله‌كه‌كان له ناكاو له‌گه‌ڵ باراندا بارین
كامه‌یان چۆله‌كه
كامه‌یان باران
له پشت
له پشت چاوه‌كانته‌وه قژت
له پشت قژته‌وه
مانگ
چاوه‌كانم
شینن
له چاوه‌نم ده‌رده‌چی
بۆ كۆڵان
شینی شین