تاقەتی ئەم هەموو ژیانەم نییە؛ شەوقی بەزیع
و. ڕەخنەی چاودێر
دەبێ خەوتبێتم
چۆن دەکرێت لە
هوشیاریدا ڕووی دابێت
تۆ هاتوویت بۆ
ماڵەکەم
گوڵەکانی
ماڵەکەمت ئاو داوە
جلەکانمت پڕ
کردووە بە بۆنی جەستەت
لێوەکانم ڕەنگی
لێوەکانتی گرتووە و
دەستی شێوەی تاڵی
قژت
مەحاڵە
هوشیاربوونم
تۆ
کتێبخانەکەمت پڕ
کردووە لە شیعری چاوەکانت
کاخەزە سپییەکانی
سەر مێزەکە
ناوی تۆیان هەزار
جار نووسیوە
کۆپێکت لە چاوەکانت
تێ کردووە و
من خواردوومەتەوە
مەست بوومە و
لە مەستیدا سەمام
لەگەڵدا کردوویت
مەحاڵە ئەمانەی
دەیڵێی
تەلەفۆنەکە
داخەوە
ئەگەر بەڕاستی
هاتبای
من مردبووم
تاقەتی ئەم هەموو
ژیانەم نییە
مەحاڵە