رەوتی پرۆگۆڕان: نابێت گۆڕان ببێتە دەسكەلای پارتی

ڕاپۆرت 18/03/2019

رەوتی پرۆگۆڕان، كە لەلایەن قادری حاجی عەلی هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕانەوە سەرپەرشتی دەكرێت، نامەیەكی هۆشداری ئاراستەی رێكخەری گشتی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەن و داوایان لێدەكەن چاو بە بڕیاری بەشداریكردنیان لەكابینەی نۆدا بخشێننەوەو هاوكار هۆشداریش دەدەن كە پێویستە گۆڕان نەبێتە دەسكەلای سیاسی و پەرلەمانی بەرنامە تایبەتەكانی پارتی.

 

دەقی نامەکەی پرۆگۆڕان بۆ بزوتنەوەکەیان:

 

رەوتی پرۆگۆڕان لەئێستا بە رەوتێكی جیاوازی ناو ئەو بزوتنەوەیە دادەنرێت و لەم مانگەدا لەوڵاتانی ئەوروپا دامەزراوەو كۆنفرانسییان بەستوە.
لەئێستا ئەم رەوتە خۆیان بە بەدیلی سیایەتی ئێستای بزوتنوەی گۆڕان دەزانن و پێیانوایە گۆڕانی ئێستا لە رێبازی نەوشیروان مستەفا لایداوە.
رەوتەكە ئەندام و لایەنگرێكی زۆری گۆڕانی لەئەوروپا لەدەوری خۆی كۆكردۆتەوەو لە 11ی ئەم مانگەدا راگەیندراوێكی لەبارەی رەوتەكەو كۆنفراسەكەیانەوە بڵاوكردەوە.

وێنەی کۆنفرانسی رەوتەکە لەشاری بازلی سویسرا

راگەیەندراوی کۆنفرانسی دووەمی رەوتی پرۆگۆڕان