پاشماوەی خێزانەکەی سەدام چۆن و لەکوێ دەژین؟

ڕاپۆرت 16/03/2019


ئا/ رمەزان شێخانی
ساڵی 2003 هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كۆتایی بە رژێمەكەی سەدام حوسێن هێنا كە نزیكەی 24 ساڵ حوكمرانی عیراقیان كرد، لە پرۆسەی رزگاركردنی عیراق لەلایەن هاوپەیمانانەوە لە ساڵی 2003 دووان لە كورەكانی سەدام كوژران و پاشماوەی خێزانەكەی بۆ دەرەوەی عیراق هەڵهاتن و لەوڵاتە عەربیەكان جێگیربوون.
چەند سەرچاوەیەك ئاشكرایان كردوە سەدام حوسێن سێ جار هاوسەرگیری كردوە ،بەڵام ساجیدە خیروڵڵا تڵفاح بەناوبانگترین هاوژینی سەدام و هاوسەری یەكەمی بوو كە لە ساڵی 1963 هاوسەرگیری لەگەڵ كرد و بەرهەمی ئەو هاوسەرگیریە دوو كوربوون بەناوەكانی" عودەی و قوسەی " لەگەڵ سێ كچ بەناوەكانی " رەغەد ، رەنا و حەلا" 
پاش داگیركردنی عیراق لەلایەن ئەمریكاوە ساجیدە و كچەكانی بۆ ئەردەن هەڵهاتن و پاشان ساجیدە لەگەڵ " حەلا" روویانكردوەتە وڵاتی قەتەر.
حەریر حوسێن كامل كە دەكاتە كچە زای سەدام حوسێن ئاشكرای كردوە: وڵاتە عەرەبیەكان مافی نیشتەجێبوون و ناسنامەو مووچە و خانوی نیشتەجێبونیان پێبەخشیون .
باسی لەوەشكردوە سەدام 15 نەوەی هەیە لەوانە ژمارەیەكیان لە ئەردەن دەژین و نەنك و حەلای پوریشی لە قەتەر دەژین.
رەغەد سێ كور و دوو كچی هەیە ، بەڵام رەنا خاوەنی 3 كور و یەك كچە.
حوسێن كە یەكێكە لە كورەكانی رەنای كچی سەدام لە بواری بەبازاركردن دەخۆێنیت لە یەكێك لە زانكۆ نمونەیەكانی ئەردەن.
سەدام كورێكی دیكەی هەیە بەناوی عەلی كە كوری سەمیرە شابەندەری ژنی دووەمی سەدام حوسێن ە كە لە ساڵی 1982 هاوسەرگیری لەگەڵ كردوە بەڵام قەدەغەبوو باسی ئەو هاوسەگیریە بكرێت و دەوترێت ئێستا لە كەنەدا دەژێت.
حەریر حوسێن كامل رایگەیاندوە كە خێزانی سەرۆك بەتایبەتی رەغەدی دایكی بەردەوام لەژێر هەرەشەدایە
باسی لەوەشكردوەە ئێمە لەوە دەگەین كە زۆرجار چونە دەرەوەمان لێ قەدەغە دەكرێت و رێگەمان پێنادرێت ژیانی ئاسایی خۆمان بژین.
ئاشكراشی كردوە بەریتانیا مافی نیشتەجێ بونی بەخشیوەتە خانەوادەی سەدام حوسێن بەو مەرجەی لەكاری سیاسی دووركەونەوەو بڵێن زەرەرمەندی دەستی رژێمەكەی سەدام بووین ،بەڵام ئێمە رەتمان كردەوە كە سوكایەتی بە سەرۆك بكەین
ساڵی 2003 عیراق لە پرۆسەی رزگاركردنی عیراق لەلایەن ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە رزگاركراو لە رۆژی 13ی كانونی یەكەمی 2003 سەدام حوسێن دەستگیركراو ساڵی 2004 بەتۆمەتی داگیركردنی كویت و كیمیاباران كردنی هەڵەبجە بەچەكی كیمیاوی دادگایی كرا
لە 23ی تەموزی ساڵی 2006 دادگا سزای لە سێدارەدانی بۆ دەركردو رۆژی 30ی كانونی یەكەمی هەمان ساڵ سزاكە جێبەجێكرا.
سەرچاوە سپۆتنیك ی رووسی