بۆچی بەكارهێنانی سۆدە لەنانەواخانەكان قەدەغەكرا؟

تەندروستی 16/03/2019

چاودێر:

نانەواخانەكان  و فڕنی سەمونەكان بۆ دروستكردنی نان یان سەمون  سۆدە بەكاردەهێن، بۆ ئەوەی هەویرەكەیان زوتر هەڵبێت و ئامادەبێت، لەو بارەیەوە ئەندازیارێكی خۆراك، ئاماژەبەوەدەكات، سۆدە زیانی تەندروستی بە مرۆڤ دەگەیەنێت، باشترە لەبری سۆدە خومرە بەكابهێنریێت، هەر لەبەر ئەو هۆیەشە بڕیاری قەدەغەكردنی سۆدە لەسەرجەم نانەواخان و فڕنی سەمونەكان درا.

زیانەكانی سۆدەی نان (بیكاربۆناتی سۆدیۆم)
لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك، دەڵێت" بەكارهێنانی سۆدەی نان بۆ دروستكردنی نان و سەمون زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت،لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی تفتبونی خوێن كە مەترسی هەیە لەسەر دڵ و ئەندامەكانی تری جەستەو نەرم بوونی ئێسك و كلۆربوونی ددان، هەروەها ڕێژەی ماددەی (سۆدیۆم) زیاد دەكات كە لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزی پەستانی خوێن و لاوازكردنی دڵ و تێكچونی كرداری هەرسكردن لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا كاریگەری ڕاستوخۆی هەیە بۆ زیادبونی كێش"
وتیش" لە ئێستادا زۆربەی نانەوا خانە و فڕنی سەمونەكان سۆدە بەكار دێنن، بەڵام لەڕاستیدا باشترە تەنها لەڕێگەی خەمیرە كاری هەڵهاتن بكرێت بۆ نان و سەمون.

لەبەرئەو زیانانەی كەباسكرا رێنمانی بۆسەرجەم نانەواخانە و فرنی سەمون و كارگەی دروستكردنی نان دەركرا بەقەدەغەكردنی سۆدە  و بەكارنەهێنانی لەئامادەكردنی ناندا: