چی لەبارەی كیسی هێلكەدانەوە دەزانیت؟ د. ناز ئازاد هۆكار و چارەسەرەكان باس دەكات

تەندروستی 16/03/2019


چاودێر: تابان رەزا
كیس تۆرەكەیەكە بەدیوارێكی تەنك دەورە دراوە و ئاوی تێدایە، هەندێكجار لەكاتی هێلكە تەقاندا ئەم تورەكەیە ئاوی تێدا كۆدەبێتەوە دەبێتە هۆی دروستبونی كیسەكە، یەكێك لەهۆكارە سەرەكیەكان فیسۆلۆجیە و زیاتر لەتەمەنی  25 بۆ 40 ساڵی بەدیاردەكەوێت، لەو بارەوەیەوە، د. ناز ئازاد، پسپۆڕی نەخۆشیەكانی ژنان و منداڵبون" دەڵێت" تێكچونی سوڕێ مانگانەدا یەكێكە لەنیشانەكانی دروستبونی كیس،پێویستە لەوكاتەدا سەردانی پزیشك بكرێت.
چۆن كیسی هێلكەدان  دروست دەبێت؟
د. ناز ئازاد، پسپۆڕی نەخۆشیەكانی ژنان و منداڵبون، ئاماژەبەوەدەكات، هێلكەدان جوتێك توخمدانن لەبەشی خوارەوەیە سكەوەیە واتە حەوزی  ژن، كاری ئەم هێلكەدانانە  دەردانی هۆڕمۆنی ئیسترۆجینە و پڕۆجسترۆن و هێلكە دروستكردنە،  كیس تۆرەكەیەكە   بەدیوارێكی تەنك دەورە دراوە  و ئاوی تێدایە، مانگانە هەموو ئافرەتێك هێلكەیەكی هەیە ئامادەیە  بۆ  هێلكە تەقاندن، هەندێكجار لەكاتی هێلكە تەقاندا ئەم تورەكەیە ئاوی تێدا كۆدەبێتەوە دەبێتە هۆی دروستبونی كیسەكە.
وتیشی، كەلە هەموو تەمەنێكدا  روودەدات، بەڵام زۆرترینی كیسەكان  لە تەمەنی 25 بۆ 40 ساڵیدا روودەدات.
 هۆكارەكان
 ئەو پسپۆڕە، باس لەوەدەكات،  یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكان فیسیۆلجیە، یەكێكی تر لەهۆكارەكان  كەسەكە مێژووی هەبێت كە پێشتر كیسی هەبوبێت  ئەگەری دروستبونەوەی هەیە، ئەگەر سوڕی مانگانەی لەپێش 11 ساڵی دەستی پێكردبێت، یا  تەمەڵی لەغودەی دەرەقی هەبێت،  نارێكی لە سوڕی مانگانە، نەزۆكی، هەروەها ئەوانەی شێرپەنجەی مەمكیان هەیە  ودەرمان وەردەگرن، چونكە یەكێك لە دەرمانەكان  دەبێتە هۆی دروستبونی كیس وجگەرە كێشان.
چۆن بزانیت كیسی هێلكەدانت هەیە؟
  د. ناز ئازاد، دەڵێت"  زۆربەی زۆری ژنان بەهۆی نارێكی سوڕی مانگانەیانەوە دێنە لای پزیشك،  ئەوانەی كیسی بەئازارن هەیە بەتایبەت كیسی خوێنیەكان  كە بەئازارەوە دێن لەبەشی پشتەوەیان  یان بەشی خوارەوەی سكیان، دڵ تێكەڵهاتن و رشاندنەوە، یان كەشو دەكات ساڵ زیاتر منداڵی نابێت، دەبێتە هۆی نەزۆركی لەو رێگەیەوە دەزانرێت كەكیسی هەیە و  منداڵی نابێت"
جۆری كیسەكانی هێلكەدان
 ئەو پسپۆڕە، رونیدەكاتەوە، لەكچاندا كیسی ئاوی هەیە كە پێویستی بەچارەسەر نیە ،حاڵەتێكی تر هەیە كە لەئێستادا  بەهۆی گۆڕینی شێوازی ژیانكردنەوە و قەلەقیەوە  زۆر زیاتربوە  و پێدەوترێت (تەكەیوس)  واتە   دروستبونی كیسی ورد ورد كەلەكچاندا زۆر، هەروەها كیسێك هەیە پێدەوترێت  دێرمۆیدی، لەكچ و ژناندا هەموو جۆرەكان توش دەبێـت، بەڵام لەچارەسەردا جیاوازن، كیس تاوەكو گەورە بێت  زیاتر پێویستی بەچارەسەرە.
 چارەسەرەكان 
د. ناز  ئازاد، لەبارەی چارەسەرەكانەوە، ئاماژەبەوەدەكات، لەم حاڵەتانەدا پێویستە بەنەشتەرگەری كیسەكە لاببریت وەك كیسی دێرمۆیدی، چونكە ئەوكیسانە باشنین و خۆیان دەگۆڕن، ئەوەی قەبارەكەی زۆر گەورە بێت و بگاتە 10 سم،  كیسێك ئازاری بۆ نەخۆشەكە دروستكرد بێت،  ئەگەر كەسێك لەتەمەنی نائۆمێدی بێت و كیسی هێلكەدانی هەبێت  ئەمە باش نیە دەبێت بۆی لا ببرێت، یان كاتێك گومان هەبێت لەجۆر و شێوازی كیسەكە كەشێوازی خۆی بگۆڕێت، لە %75 كیسەكان  ئاساین و فیسۆلۆجین و ئەوەی دەمنێتەوە كیسی خراپن.
 رێنماییەكان
 ئەگەر سوڕێ مانگانە تێكچو  پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت نابێت لە دوومانگ تێپەرێت و سوڕی مانگانەی بۆ نەیەت ئەمە خراپە، قەڵەو نەبن، چونكە قەڵەوی هۆكاری تێكچونی هۆڕمۆنەكانە، ئەگەر زانیان بۆ ماوەی دوومانگ پشت ئێشەی ناسروشتیان هەیە بەشی خوارەوەی سكیان دەئاوسێت  و ئازاریان هەیە، چونكە ئازار لەبەشی حەوزدا ئاسایی نیە، پێویستە سەردانی پزیشك بكات.