پارلەمانتارێكی كورد هۆشداریی دەداتە بەرپرسانی كورد لە نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم لە لایەن بەغدادەوە

کوردستان 14/03/2019




بابان - ئاژانسەكان

پارلەمانتارێكی كورد لە پارلەمانی عیراق  ئەندامی لیژنەی داراییە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسینێكیدا  رایدەگەیەنێت كە لەدواین كۆبونەوەی لیژنەی باڵای نەوت و گازی هەرێم، باس لەوەكراوە كە كەنەوت رادەستی حكومەتی فیدڕاڵی بەغداد ناكەن
ئەحمەدی حاجی رەشید كە هاوكات ئەندامی لیژنەی دارایی پارلەمانی عیراقیشە، لەو نوسینەیدا  كە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك نوسیویەتی، دەشڵێت:  هەواڵەكە  گەیشتوەتە لای هەندێك لە لایەنی سیاسی لە حكومەتی عێراق، بۆ یە مەترسییەكی جدیی لە ئارادا هەیە بۆ بەلارێدابردنی بڕگەی جیم لەمادەی 10 ی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆساڵی 2019 ، كە هەوڵی پەكخستنی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم بدرێت.
ئەو پارلەمانتارە  داوای بەپەلەی چارەسەركردنی ئەو گرفتە لە بەرپرسانی هەرێم دەكات .