پارێزەرێك لەهەولێر هاوڵاتییەك دەكوژێت

کوردستان 14/03/2019



ئاژانسەكان - بابان

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت كە شەوی رابردو لەسەر كێشەی زەوی و زار هاوڵاتییەك كوژراوە و پۆلیسیش پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ روداوەكە كردوەتەوەو  پارێزەرێكیش بە تۆمەتی كوشتنی ئەو گەنجە دەستگیر كراوە.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راشیدەگەیەنێت  شەوی چوارشەممە لەسەر پێنج شممە،  لە گەڕەكی زیلان لە شاری هەولێر، گەنجێكی تەمەن 26 ساڵان بە ناوی (گ.ی) لەسەر كێشەی زەوی و زار لەلایەن خزمێكی خۆیەوە كوژراوە.
رائید هۆگر عەزیز دەشڵێت: تۆمەتباری كوشتنەكە، پیشەی پارێزەرە و لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراوە و دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ روداوەكە كراوەتەوەو ئەو پارێزەرەش تۆمەتبارە بەكوشتنی ئەو گەنجەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.