بازرگانێكی ساختەچی لە سلێمانی ئاشكرا بوو

کوردستان 14/03/2019



ئاژانسەكان – بابان

قائیمقامییەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر گۆشتی بەستودا گرتوە، كە خاوەنەكەی بەنیازبووە بە نرخی گۆشتی فرێش بەهاووڵاتیانی بفرۆشێتەوە، هاوكات لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتیش  داوا لە هاووڵاتیان دەكات لەكاتی كڕین و بازاڕكردندا لەو خۆراك و كەل و پەلانە وورد ببنەوەو دڵنیابن لە سەلامەتی بەكارهێنانیان.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە لەئەنجامی سەردان و پشكنینە بەردەوامەكانی لیژنە هاوبەشەكانیاندا، لە فولكەی مامەڕیشەی ناوشاری سلێمانی دەستیان بەسەر 100 كیلۆگرام گۆشتی هاوردەكراوی بەستودا گرتوە، كە خاوەنەكەی بەنیاز بوە بەنرخی گۆشتی فرێش و سەربڕدراو  بە هاووڵاتیانی بفرۆشێتەوە".
گۆران قادر دەشڵێت:  ئەو گۆشتەی دەستی بەسەرداگیراوە، لیبڵی بەسەرەوە نەبوە و خاوكرابوەوە و لەناو عەلاگە و زەرفی گەورە‌ لەسەر شۆستەی دوكانێكی داخراو دانرابو، لەلایەن لیژنەكەوە دەستبەسەر گۆشتەكەدا گیراوە و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی كراوە بۆ لەناوبردن.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەت هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگاداردەكاتەوە لەكاتی كڕین و بازاڕكردندا دڵنیابنەوە لە سەلامەتی ئەو خۆراكانەی دەیكڕن و بەكاریدەهێنن، لە كاتی بونی گومانیش لە هەر كاڵا و شمەكێك، لیژنە هاوبەشەكانی لێ ئاگاداربكەنەوە.