بڕێكی زۆر قڕكەری قەدەغەكراو لەناوبرا

کوردستان 14/03/2019

چاودێر
لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە، بڕێكی زۆر ماددەی قڕكەری قەدەغەكراو لەناوبرا.
بەپێی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی كە وێنەیەی دەست (چاودێر) كەوتووە، ئاماژە بەوەدراوە، ئەمڕۆ لیژنەی قایمقامیەتی سلێمانی، هەستا بە ناردنی دوو تەن لەقڕكەری قەدەغەكراو و ماوە بەسەرچوو و تۆمارنەكراو، بۆ كارگەی چیمەنتۆی بازیان (لاڤارچی عێراق) بۆ سوتاندن لەو كارگەیە.
ئەوەشخراوەتەڕوو" لەم كارگەیەدا پێشتر لەساڵی ٢٠١٨ نزیكەی ٢٠ تەن قڕكەر بە نزیكەیی (١٠) وەجبە سوتێنراوە، ئێستاش لەكۆگای پاراستنی ڕووەك بڕێكی زۆر كە نزیكەی تەن دەبێت  و ماوە".