یەک لە چواری خەڵکی ئەمەریکا کتێب ناخوێننەوە

ڕەخنەی چاودێر 12/03/2019

ڕەخنەی چاوێر

 

بە پێی تازەترین ئاماری مەیدانی دەرکەوتووە، لە ساڵی ڕابردوودا یەک لە چواری خەڵکی ئەمەریکا کتێبیان نەخوێندووەتەوە.

 

دیجیتاڵ ڕیدەر بڵاوی کردەوە: لە ساڵی ڕابردوودا لە هەر چوار کەسێکی گەورەساڵ، نەفەرێکیان بە هیچ شێوەیەک کتێبی نەخوێندووەتەوە.

 

بە پێی ئامارەکان دەرکەوتووە کە لە ساڵی ٢٠١٢ـوە تاوەکوو ئێستا ڕێژەی کتێبە خوێنراوەکان لەو وڵاتەدا هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهاتووە. ئامارەکە دەری دەخات لە ١٢ مانگی ڕابردوودا تەقریبەن ٧٤ لە سەدی خەڵکی ئەمەریکا تەنیا یەک کتێبیان خوێندووەتەوە، کە ئەم ڕێژەیەش تەنیا هیی منداڵان و تازەلاوانە.

 

ئامارەکە ئەوە نیشان دەدات کە هێشتا زۆربەی خەڵکی ئەمەریکا کتێبی چاپی دەخوێننەوە کە دەکاتە ٦٧ لە سەدیان و هێشتا بە شێوەیەکی بەرفراوان مەیلیان بۆ کتێبی دیجیتاڵی نەچووە.