تەنیا لەشەش وڵات، 100% ژن و پیاو یەكسانن

ژن 09/03/2019




دواین ئاماری بانكی نێودەوڵەتی ئاشكرایدەكات كە لەهەموو جیهاندا تەنیا شەش وڵاتی ئەوروپی لەژینگەی كاردا ژن و پیاو تێیدا مافی یەكسانیان هەیە.
دانیمارك، فرەنسا، لیتوانیا، لۆكسۆمبێرگ و سوید، ئەو شەش وڵاتەن كە لەسەرەوەی لیستی ئەو وڵاتانەنە كە 100% ژن و پیاو مافی یەكسانیان هەیە.
هاوكات لە ئامارەكەدا ئەوەش ئاشكراكراوە، كە لەوڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، ژنان نیوەی كرێی كارەكانیان وەردەگرن بە بەراورد بە كرێی كاری پیاوان.
بانكی نێودەوڵەتی ئەوەشی رونكردۆتەوە، كە تەنیا بەهۆی گۆڕانكاریی یاساكانەوە ناتوانرێت یەكسانی ژن و پیاو بەدیبهێنرێت، بەڵكو پێویستە بیرو هزر و دابونەریتی كۆمەڵیش لەو ڕوەوە گۆڕانكاری تێدا بكرێت.
لەزۆربەی وڵاتانی جیهاندا و بەتایبەتی لەژینگەی كاردا ژنان دوچاری زوڵم و ماف خوران دەبنەوە، لەكاتێكدا هەر لەو وڵاتانە ژنان بەرپرسیاری سەرەكیی پەروەردرەكردنی خێزانیشیان لەسەر شانە، هاوكات ژنان بەهۆی منداڵبون و كێشەكانی منداڵبونەوە هەندێ كات كارەكەی خۆشیان لەدەستدەدەن و مافەكانیان پێشێل دەكرێت.

سەرچاوە: سایتی ئیرۆنیوس