مەسنجەر گۆڕانكاری نوێ دەكات
چاودێر:
ھێشتا مارک زوکەربێرگ بەردەوامە لەسەر پلانەکانی خۆی و دەیەوێ متمانەی بەکارھێنەرانی لەدەست نەدات و بۆ ئەو مەبەستەش تایبەتمەندیی "دۆخی تاریکی" لەمێسنجەر کارا دەکات. ئەمەش خۆی دەبینێتەوە لەگۆڕینی تایبەتمەندییەکانی رەنگەکان بۆ سنوردارکردنی رووناکی سەر شاشەکە و پاراستنی چاو لەرووناکی شین کەلەمۆبایلەکەوە دەردەچێت و ئەمەش کاریگەرییەکەی تا سەعات ٣ی بەیانی بەردەوام دەبێ، شاشەکە رەش دەبێ بۆ پاراستنی چاوی بەکارھێنەرەکە.
لەکاتی چاتەکەتدا ھێمای مانگ بنێرە (ئیمۆجی مانگ) بنێرە و بەو جۆرە نامەیەک دەردەکەوێت و پرست پێ دەکات ئایا بیکەیت بەو دۆخە تاریکە یان نا. ئێستا ئەم تایبەتمەندییە لەقۆناغی تاقیکردنەوەدایە لەفلپین و بەرازیل و سعودییە و لەسەر ھەموو جۆرێکی مۆبایل بەردەستە.
سەرچاوە: karwanit