لەهەفتەیەكدا دوو كاتژمێر مەلەبكەیت چی بەسەر جەستەتدا دێت؟

تەندروستی 05/03/2019


چاودێر:

 مەلەكردن بۆماوەی  دوو كاتژمێر و نیو لەهەفتەیەكدا مرۆڤ دەپارێزێت لەنەخۆشییە درێژخایەنەكان، هەربۆیە مەلەكردن یەكێكە لە وەرزشانەی هەموو ماسولكەكانی لەش لەگەڵیدا دەجوڵێت بێ ئەوەی توشی  هیچ زیانێك ببێت.

 

پێویستە مەلەوانگە مەرجی تەندروستی تێدا بێت، لەبەرئەوەی ئەگەر خاوێن نەبێت هۆكارن بۆ توشبون بەم نەخۆشیانەی لای خوارەوە:

• سكچون ئەمەش لەڕێگەی خواردنەوەی ئاوی مەلەوانگەوە توشمان دەبێت كە (مادەی كلۆر) هەندێكجار دەتپارێزێـت لەم نەخۆشیە.
• ئەكزیمای گوێچكە ئەمەش بەخورانی گوێچكەكانEAR PLUG  دەستپێدەكات.
• كەڕووی بەینی پەنجەكانی قاچ پێویستە زۆربەی كات نەعل بەكاربهێنرێت و بەپێ پەتی نەچنە ناو مەلەوانگەوە، بۆئەوەی توشی ئەحاڵەتە نەبن.
• كزانەوەی چاو
• بالوكەی دەست و قاچ.

سەرچاوە: د. بورهان تاهیر قەرەداغی
                 پسپۆڕی نەخۆشیەكانی پێست و جوانكاری