پیلانێكی ئەردۆگان لە سوریا ئاشكرا دەبێت

ڕاپۆرت 05/03/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی
دادگای ئەنقەرە بە بریارێك مشتو مڕو كێشمە كێش دەنێتەوە پاش ئەوەی بریاری قەدەغەكردنی  تویتێكی سایتی " نۆردیك مونیتوری" دەركرد كە لە تویتەكەدا سایتەكە پیلانێكی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا لە سوریا ئاشكرا دەكات 
سایتی " نوردیك مونیتۆری" سویدی لە تویتەكەیدا ووردەكاری تۆمارێكی دەنگی بەرپرسە باڵاكانی توركیای بڵاوكردوەتەوە كە گفتوگۆدەكەن سەبارەت بە پیلانی دەست وەردانی سەربازی توركیا لە ناوخۆی سوریا.
تویتەكە بە بریاری دادوەر عەلی كیلیس لەدادگای ئەنقەرە لەكۆتایی ئەم مانگەدا قەدەغەكراوە دادوەر  بەبیانوی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی بریاری سرینەوەولابردنی تویتەكەی دەركردوە 
لە بابەتەكەدا ئاشكرابوە چۆن گەورە بەرپرسانی تورك گفتوگۆدەكەن سەبارەت بە دەستێوەردان لەكاروباری سوریا لەرێگەی ئەنجامدانی پرۆسەیەكی سەربازی ساختە كە لەلایەن دەزگای هەواڵگری توركیاوە ئەنجامدراوە. 
بەگۆێرەی تۆمارە دەنگییەكە ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا و سینیرولیوغلۆ جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا و جێگری سەرۆكی سوپا سالاری گشتی توركیا و چەند بەرپرسێكی دیكە گفتوگۆ دەكەن سەبارەت بە دەستێوەردان لەكاروباری توركیا 
 یەكێك لەبەرپرسانی توركیا لە تۆمارە دەنگییەكەدا دەڵێت گەر پێویست بكات 4 پیاو دەنێرم بۆ سوریا تا گولە هاوەن بنێنە سنورەكانی توركیاوە بەو پاساوەش شەر لە سوریا دەخوڵقێنین.
سایتەكە بڵاویكردوەتەوە ئەو تۆمارە دەنگییە لە رۆژی 13 ی ئازاری ساڵی 2013 لە ئۆفیسی وەزارەتی دەرەوەی توركیا تۆماركراوە.
روونیشیكردوەتەوە بریاری قەدەغەكردنەكە لەسەر داوای بەرێوەبەرێتی كاروباری ئەمنی سەر بە ئۆفیسی ئەردۆگان كراوە بەگۆێرەی یاسایەك كە بەیاسای ئەنتەرنێت ناسراوە
یاساكەی توركیا رووبەروی رەخنەیەكی زۆر دەبێتەوە لە ئەوروپا چونكە قەدەغەكردنی تویت لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتیەكانی چەند وڵاتێكی جیهان ناگونجێت.
سەرچاوە / سكای نیوزی عەرەبی