لالیگا و دووشەممان جیادەبنەوە

وەرزش 04/03/2019

چاودێر: لویس رۆبیالێس سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاشكرایكرد لە وەرزی داهاتووەوە رۆژانی دووشەممە لە خشتەی یارییەكانی لالیگادا دەسڕدرێتەوە و تەنها لە رۆژانی شەممە و یەكشەممەدا یارییەكان ئەنجامدەدرێن. 
ئەم بڕیارەی یەكێتییەكە پاش ئەوە دێت كە ساڵانێكی زۆرە هاندەرانی تۆپی پێ لە ئیسپانیا نیگەرانن لەوەی هەندێ لە یارییەكان لە دووشەمماندا بەڕێوەدەچێت، بەوپێیەی ئەو رۆژە دەوامی رەسمی هەیە.