شێخی ئەزهەر: فرەژنی زوڵمێکە لەژنان دەکرێت

ژن 03/03/2019

د. ئەحمەد تەیب، شێخی ئەزهەر لە بەرنامەیەكی كەناڵی ئاسمانیی میسر، راگەیاند: فرەژنی زوڵمێكە لە ژنان دەكرێت، ئەم لێدوانەش مشتومڕێكی زۆری لەناوەندە دینی و شەرعیەكاندا دروستكرد.
ناوبراو رایگەیاند: لەزۆر لایەنەوە فرەژنی زوڵمێكە لە ژنان و منداڵان دەكرێت، هەربۆیە هەندێك كەس تەنیا ئەم بەشەی ئایەتی فرەژنی (مثنی و ثلاث و روباع) دەبینێت، ئەمەش تەنیا بەشێکی ئایەتەکەیە، لەکاتێکدا ئایەتەکە پێش و پاشی هەیە.

سەرچاوە: سایتی العربیە