وەرزش

بزوێنەری هێڵی ناوەڕاستی بەرشەلۆنە بۆ كلاسیكۆ گەڕایەوە

27/02/2019

چاودێر: ئێرنستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لیستی یاریزانە بەشدارەكانی كلاسیكۆی ئەمشەوی بڵاوكردەوە، ئارسەر میلۆی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەكە ناوی لە لیستەكەدا دەبینرێت.
ئارسەری بەرازیلی كە بە جێگرەوەی ئینێستا دادەنرێت چەند هەفتەیەكە بەهۆی پێكانەوە نەیتوانیوە بەشداریی لە یارییەكاندا بكات، بەڵام ئەگەرێكی زۆر هەیە ئەمشەو بتوانێت بەشداریی كلاسیكۆ بكات بەوپێیەی دوێنێ سێشەممە بەشداریی راهێنانە بە كۆمەڵەكانی یانەكەی كردووە.
ئەمشەو سەعات 11:00 ریاڵ مەدرید میوانداریی بەرشەلۆنە دەكات لەمیانی یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی جامی شای ئیسپانیادا. یاریی چوون بە گۆڵێك یەكسان بوون.