شەڕی داعش لەزاری نیشانشکێنەکەی یەپەگەوە

ڕاپۆرت 27/02/2019

ئازاد جودی یەکێک لە نیشانشکێنەکانی یەپەگە کتێبێکی لەبارەی ژیانی خۆی و چۆنێتی چونی بۆ رۆژئاوای کوردستان و چیرۆکی جەنگی کۆبانی دەگێڕیتەوە. ناوبراو بەم شێوەیە دەستپێدەکات:
پێش 10 ساڵ لەداگیركاریەكەی كۆبانێ و شەڕی داعش من لەئێران بوم ئەوكات 19 ساڵ بوم بەزۆرخەریكی خزمەتی سەربازی بوم و بیرم دەكردەوە كەچۆن لەسەربازی هەڵبێم و چۆن خزمەت بەكوردو كوردستان بكەم هەر لەو ساتە وەختانەدا من كوردستانی ڕۆژهەڵاتم بەجێهێشت و ڕومكردە وڵاتی بەریتانیا ولەدوای سەرهەڵدانی شەڕ لەسوریاو هاتنی داعش لەساڵی 2013 منیش وەك زۆربەی هاوڕێكانم ڕومكردە ڕۆژئاوای كوردستان و پەیوەندیم كرد بەڕیزەكانی یەپەگەوە بۆ پاراستنی خاكی كوردستان.
ئازاد دەڵێت : 
 ساڵی 2014 بو كە تیرۆرستانی داعش بە10 هەزار تیرۆرست و چەكی قورسەوە گەمارۆی كۆبانێیاندا بو هاوكات لەناوشاری كۆبانێ تەنها 2500 شەڕڤانی یەپەگەی تێدابوو بڕیارماندا بەچەكەكۆنانی كەپێمان بو تا دوا ساتەكانمان بەرگری لەشارەكە بكەین .
من و 17 شەڕڤان بڕیارماندا كە نیشانشكێنەكان بگرینە دەست و نەهێڵین تیرۆرستان بەمەرامی خۆیان بگەن ، لێرەوە دەڵێم كەجەنگ كاریگەری زۆر خراپی لێدەكەوێتەوە بەڵام جاریوا هەیە ناچارت دەكەن كە بجەنگیت ئێمە هێرشمان كرایە سەرو لەپێناو خاك ونیشتیمانی خۆمان ناچاربوین بجەنگین.
جودی دەڵێت من لەسەرەتاوە هیچ خولێكی سەربازیم نەبینیبو وە هیچ جەنگێكیشم نەدیبو تەنها لەسەر كتێبێك كەباسی لەچۆنێتی بەرگریكردن لەكاتی جەنگدادەكردو تۆزێك لەو كتێبەوە شارەزایم پەیداكرد ، بەڵام دوای كەچومە ناوجەنگەوە بەشێوەیەكی فیعلی ئیتر بۆم دەركەوت كە لەپێناو مانەوەی خۆت بەزیندویی ئامادەیت بەرەنگاری هەمو كەسێك و هەموشتێك ببیتەوە.
وەك خۆی دەڵێت لەسەرەتادا بەكوشتن و بەبینینی خوێن وبەلاشەكان زۆر تێكدەچوم بەڵام بەتێپەڕبونی كات لەگەڵ ئەوەش ڕاهاتم چونكە پێویست بو بۆمن كە لەكاتی نیشانە گرتنەوەدا دەست لەتیرۆرستان نەپارێزم وگولەی خۆم بەفیڕۆ نەدەم.
جودی دەڵێت كە ئێستا ئەو ساتە وەختانەم بیردێتەوە هەروەكو فیلمێكی سینەمای دەبینم بەڵام بەشێوەیەكی ڕاستی كەمن خۆم لەو شوێنەدابوم وخۆم ئەكتەری فیلمەكە بوم.
ئازاد لەگێڕانەوەكەی بەردەوامەو دەڵێت كەمن هیچ كاتێك لەدوژمن نەترساوم ئەوانەشی كەنیشانەم لێگرتونەتەوە بەئاسانی لەدوربینی تفەنگەكەوە بینیومە كەچۆن گیانلەدەست دەدەن .
هەتا لەجەنگدابوم تەنها یەك حاڵەتم بینی كەزۆر سەیر بوو لەلام كاتێك بەتفەنگەكەم لەتیرۆرستیكمدا بەشێوەیەكی سەیر لەدوربینەكەوە چاوم لێبو كە زۆر بەترسنۆكانە سەیری دەكردم .
تائێستا پرساری زۆرم لێكراوە سەبارەت بەوەی كە من لەجەنگدا چەند كەسم كوشتوە بەڵام هەتا ئێستا وەڵامی ئەو پرسیارەم نەداوەتەوە چونكە تەنها مرۆڤی بێدەسەڵات و ترسنۆك باسی ئازایەتی خۆیان دەكەن و وەمن هیچ كاتێك بەكوشتن وبڕین دڵخۆش نەبوم.

 

و. لەتورکیەوە: هاوکار فایەق