پۆلیسی ئه‌خلاق،له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كاریان چیه؟
ژن 26/02/2019
چاو‌دێر:ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كۆماری ئیسلامی ئێران، پۆلیسی ئه‌خلاقی له‌شه‌ر شه‌قامه‌كانی بڵاوه‌پێكردوه، ئه‌م پۆلیسانه چه‌ندین ئه‌ركیان پێسپێردراوه‌و هاوكات ره‌خنه‌ی زۆریان دروست كردوه.
ژماره‌یان چه‌نده ؟
به‌هه‌زاران پۆلیس ده‌بن، له‌ژن و پیاو، به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا به‌تایبه‌ت شاری تاران بڵاوه‌یان پێكراوه، به‌شێكیان نهێنین و به‌شێكی تریان له‌شێوه‌ی گروپ له‌پڕێكدا ده‌رده‌كه‌ون و هه‌ر كه‌سێك به‌تایبه‌ت كچان له‌رێنماییه‌كان ده‌رچووبن ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له‌رێنماییه‌كانیان، ئه‌وه‌یه كه‌نابێت كوڕ‌و كچ ده‌ستی یه‌كتربگرن له‌سه‌ر شه‌قام و هه‌روه‌ها قژی ژنان زۆر به‌ده‌ره‌وه بێت، یان جله‌كانیان به‌تایبه‌ت په‌نتۆڵه‌كانیان ته‌سك بێت.
گازیان پێیه
ئه‌م پۆلیسانه بۆراگرتنی هه‌ر ره‌خنه‌و هێرشێك له‌لایه‌ن هاووڵاتیان، گازی فرمێسك رێژیان پێیه‌و ده‌توانن به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێیاندراوه به‌كاری بهێنن.
به‌پێی ئاماره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، ساڵانه به‌ده‌یان ژن و كچ روبه‌ڕووی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بنه‌وه‌و گازیان به‌ده‌موچاودا ده‌كرێت.
كه‌مپینیان دژ كراوه
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كه‌مپینێك دژ به‌م پۆلیسی ئه‌خلاقانه كراوه، به‌ناوی My Stealthy Freedom و White Wednesdays، كه‌ساڵانه به‌و هۆیه‌وه ده‌یان كچ ده‌ستگیرده‌كرێن.
له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ره‌خنه‌ی زۆریان بۆ حكومه‌تی ئیسلامی ئێران دروست كردوه، به‌ڵام به‌و هۆیه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه ئیسلامیه هیچ گۆڕانكاریه‌ك له كاری ئه‌و پۆلیسانه نه‌كراوه.
ئاژانسه‌كان