ده‌سه‌ڵاتی ئیداری كه‌ركوك كه‌مده‌كرێته‌وه‌

عێراق 20/02/2019


چاودێر: له‌نوسراوێكی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئاشكراكردوه‌.

له‌و نوسراوه‌یدا، راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، هاتووه‌:""دوای دەركردنی رێنمایی نوێ لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و ژمارەیەك لە وەزارەتەكانی تایبەت لە بواری نەوت، وزە، كاروباری دارایی و پیشەسازی، بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو نوسراوانەی واژۆی پارێزگار یان بریكاری پارێزگاریان لەسەرە، ئەوانەی پەیوەستن بە گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكان، ئاسن، سكراب و كاری كۆمپانیا ئەمنییەكان، هەروەها كاركردن بەپێی ئەو رێنماییانەی لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دەركراوە".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:""ئەرکی دیوانی پارێزگا بریتییە لە ئاسانكاریكردنی كارەكان لەو بابەتانەی لەچوارچێوەی دەسەڵاتی پارێزگاردان، یان بۆ مەبەستی هاوئاهەنگی یان ئاگاداركردنەوەی هێز و دەزگا ئەمنییەكان لەو كارانەی تایبەتن بە كاری پارێزگا، بەدیاریكراوی ئەوانەی لە چوارچێوەی دەسەڵاتەكانی پارێزگاردان. جگە لەوە پشت بە هیچ نووسراوێك نابەسترێت كە پێویستی بە رەزامەندی ئەمینداریەتی گشتی یان وەزیری تایبەت هەبێت".