سودەكانی شیرپێدانی سروشتی بۆ دایكان

تەندروستی 20/02/2019

چاودێر: تابان رەزا

شیری دایك لەگەڵ ئەوەی سودێكی زۆری هەیە بۆ گەشەی لەش و مێشكی منداڵ،  لەهەمانكاتدا دایكیش لەرێگەی شیرپێدان بەمنداڵەكەی  وزەی زیادەی لەشی دەسوتێنێت، هەروەها  ئەگەری  توشبون بەشێرپەنجەی مەمك  و هێلكەدان كەم دەكاتەوە.  

 

دایكان پێوستە شیر بدەن بەمنداڵەكانیان لەبەر ئەم هۆكارانە؟

د. ئاوات واژەی، پزیشكی پایە بڵندی منداڵان، ئاماژە بەوەدەكات، كاتێك دایكەكە شیردەدات، دەبێتە هۆی سوتاندنی وزەی  زیاد لە  لەشدا، بۆیە یارمەتی دایك دەدات ئەو كێشەی لەكاتی دووگیانیدا زیادی كردوە، خێراتر دایبەزێنیت و  زوتر كێشی ئاسایی خۆی بەدەست بهێنێتەوە.

 

ناوبراو  وتیشی، شیرپێدان مەترسی توشبون بەشێرپەنجەی مەمك و هێلكەدان كەم دەكاتەوە، هەروەها ئەگەری شیبونەوەی ئیسك كەمدەكاتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا شیرپێدان كاتێكی  گونجاوت دەداتێ بۆ پەیوەندی كردن لەگەڵ منداڵەكەت.