یەكێتی داوای پۆستی سەرۆكی هەرێم دەكات

کوردستان 20/02/2019


كەمێك لەمەوبەر وتەبێژی یەكێتی، لەتیف شێخ عومەر، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خولی یەكەمی دانوستانەكان لەگەڵ پارتیدا كۆتایی هاتوەو لە ئێستادا ئەگەر خولی دوەمی دانوستان دەستپێبكاتەوە لەگەڵ پارتی، یەكێتی داواكاری نوێی لەسەر پۆستەكان دەبێت.
ناوبراو ئەگەرچی ناوی پۆستە نوێیەكانی نەهێنا، بەڵام پێدەچێت یەكێتی داوای پۆستی سەرۆكی هەرێم یان سەرۆكی حكومەت بكات.