بەوێنە... كارگەیەكی دروستكردنی شیرینی رۆژهەڵات لەهەرێم دەكرێتەوە

کوردستان 20/02/2019

چاودێر  - تایبەت
لەقەزای پێنجوێن، كارگەیەكی دروستكردنی كێك و جۆرە جیاوازەكانی تری شیرینى هەیە، تەواوی ستافەكەی ئێرانین .
هادی عەلی، خاوەنی كارگەكەن بە(چاودێر)ی راگەیاند: كارگەكەمان بەناوی كارگەی شیرینی سەرای مەریوانەوەیە، هۆكاری ناوەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە وەك پێنجوێن، هاوسنوورین لەگەڵ شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان.
وتیشی "ستافەكەشمان هەموویان مەریوان و سنەین و لە(8) كەس پێكدێت، واتە هەموویان خەڵكی رۆژهەڵات و ئێرانن".
روونیشیكردەوە،  "رۆژانە لەهەشتی بەیانیەوە كارگە و دوكانمان كراوەیە، لەوەرزی زستانیشدا دوو ستاف كاردەكات، چونكە داواكاری زیاترەن هەروەها كاری جوملەش دەكەین بۆ شارەكانی (سلێمانی و هەولێر و كەركوك و كەلار و چەمچەماڵ) و مەندوبمان هەیە".