ترەمپ: كۆریای باكوور دەبێتە وڵاتێكی ئابووری بەهێز

جیهان 20/02/2019

چاودێر
وا بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە، بۆ جاری دووەم دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەشاری هانۆی پایتەختی ڤێتنام لەگەڵ كیم جۆنگ ئوون، سەرۆكی كۆریای باكوور كۆببێتەوە.

 
لەوبارەیەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند: لەرۆژانی  27 و 28ی ئەم مانگە دەچمە شاری هانۆی پایتەختی ڤێتنام و  لەگەڵ كیم جۆنگ ئوون، سەرۆكی كۆریای باكوور كۆببێتەوە.

 

وتيشى"دەمەوێت لە كۆتاییدا داماڵینی چەكی كۆریای باكوور ببينم".

 

ئاماژەی بەوەشداوە، هیچ پێداگرییەكم بۆ دواكاتی ئەوە نییە، بەڵام پێموایە لەكۆتاییدا ئەوەش دەبینین و ئەگەر ئەم پرسە چارەسەر بكرێت، كۆریای باكوور دەبێتە وڵاتێكی خاوەن ئابوورییەكی بەهێز.