یه‌كێتیی هه‌موو شتێك یه‌كلا ده‌كاته‌وه
وته‌بێژی یه‌كێتیی دووپاتی ده‌كاته‌وه، سبه‌ینێ كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجامده‌دات و بڕیاری دواهه‌ڵوێست راده‌گه‌یه‌نرێت.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاندوه:"ئەمرۆ، مەكتەبی سیاسی یەكێتی ، كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ ئەنجومەنی ناوەندی و مەڵبەندو كۆمیتەكان ئەنجامدەدات، كە زۆربەی كادیران بەشداردەبن.
رونیشكردوه‌ته‌وه:"كۆبوونەوەكە كە، لە تەلاری هونەر لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت، گشتاندنەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە ئاراستەی ئەنجومەنی ناوەندی و مەڵبەندو كۆمیتەكان كراوەو تایبەتە بە خستنەڕووی دوایین هەڵویستی یەكێتی سەبارەت بەگۆڕانكارییە سیاسییەكان، بۆ كادیران رووندەكرێـتەوە.