سەدان چەكداری داعش بەدۆلارێكی زۆرەوە بۆ عیراق هەڵدێن

جیهان 19/02/2019


بەرپرسێكی سەربازی ئەمریكا بڵاویكردەوە لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا سەدان چەكداری داعش لە سوریاوە هەڵهاتون بۆ خۆرئاوای عیراق و زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری كاشیان پێیە.
تۆری هەواڵەكانی سی ئێن ئێن بڵاویكردوەتەوە لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕو دەستپێكردنی هێرش بۆ سەر دواین حەشارگەیان چەكدارانی داعش لە خۆرهەڵاتی سوریاوە هەڵدێن و زۆربەی ئەو چەكدارانە ئەندامی پێشووی رێكخراوی قاعیدە بوون لە عیراق .
بەگۆێرەی سەرچاوكە ئەو چەكدارانە پاش لە ناوچونی دەوڵەتی خیلافە هێزی راستەقینە پێكدەهێنن 
هەفتەی رابردوو روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە تا ئێستا چارەنوسی دەیان تۆن لە زێرو خشڵ وسامان كە داعش دەستی بەسەردا گرتبوولەعیراق وسوریا و لە گوندی باغوز شاردویتیەوە لەبەری خۆرهەڵاتی رووباری فورات چارەنوسی نادیارە .
بەگۆێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی چەكدارانی داعش لە عیراق وسوریا دەستیان بەسەر بڕێكی زۆری پارەی عیراقی و بیانی  و زێڕێكی زۆردا گرتوە كە بەسەدان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.