بەرنامەی هەردوو كۆنفرانسی پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگەری

ڕاپۆرت 18/02/2019

چاودێر- تایبەت:
رۆژانی 21 و 22ی ئەم مانگە، چوارەمین كۆنفرانسی پلاتفۆڕمی دابڕان بە دروشمی (ئاین بۆ تاك و دیموكراسی بۆ هەموان) و دووەمین كۆنفرانسی فێمێنیزمی رۆشنگەری بە دروشمی (فێمێنیزمی رۆشنگەری و تێپەڕاندنی نەریتسالاری) لەهۆڵی تەواری شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
لەو كۆنفراسەدا چەندین نوسەر و ئەكادیمی و توێژەر بەشداریی لە پانێلەكانی كۆنفراسەكەدا دەكەن، كە سەرجەم توێژینەوەكانیش لەپێناوی چەسپاندنی سیستمی دیموكراسی و سیكیۆلار و دژایەتیكردنی توندڕەویی و خەباتی فێمێنیزمی رۆشنگەریدا دەخرێنەڕوو.

هاوكات بەرنامەی كارەكانی هەردوو كۆنفرانسەكە، بەپێی ئەم كۆنفرانسنمایەی خوارەوە رێكخراوە.