نووسەرانی عێراقی یەکەمینەکانی خەڵاتی تەیب ساڵحن
ڕەخنەی چاودێر
کۆمیتەی
داوەرانی خەڵاتی ئەدەبیی تەیب ساڵح- بۆ نوێگەری لە نووسینی ڕۆمان و چیرۆکدا،
براوەکانی نۆیەمین خۆلی خۆی ڕاگەیاند، کە دوو براوەی یەکەم، نووسەرانی عێراقین.
ئەمساڵ ٥٦٨
نووسەر لە ٢٦ وڵاتی عەرەبییەوە بەرهەمەکانی خۆیان بەشداریی پێ کرد، کە براوەی
یەکەم، دووەم و سێیەمیان لێ هەڵبژێردرا، بەم شێوەیەی خوارەوە:
بەشی ڕۆمان:
براوەی یەکەم:
پێکەنینی کۆکۆبارا/ نووسینی: حەسەن نەواب/عێراق
براوەی دووەم:
گوڵی ئەندەلوس/ نووسینی دوعا جەمال فەهیم/ میسر
براوەی سێیەم: ڕووداوی کێوی مۆیا/ مەهەند ڕەجەب
ئەمین/ سوودان
بەشی چیرۆک:
براوەی یەکەم: زمانی زەوی/ عەلی حسێن عوبێد/ عێراق
براوەی دووەم: شەپۆلی بەهار/ عەبدولڕەحیم
سەلیلی/ مەراکیش
براوەی سێیەم: ڕووخسارگەلێ لە دەرەوەی وێنە/
نادر ئیبراهیم عەبدولحەلیم/ سوودان
لە بەشی ڕەخنەشدا، خەڵاتی یەکەم و دووەم و سێیەم
درا بە نووسەرانێک لە میسر، سووریا و عێراقەوە.
تەیب ساڵح نووسەری سوودانی، لە ناودارترین
نووسەرانی جیهانی عەرەبە، بەرهەمەکانی بۆ نزیکەی ٣٠ زمانی جیهان وەرگێڕدراون و
ڕۆمانی "وەرزی کۆچ بەرەو باکوور" کە سەباح ئیسماعیل کردوویە بە کوردی،
لە ناودارترین ڕۆمانەکانی ئەوە. ساڵح لە ٢٠٠٩ـدا کۆچی دواییی کرد و خەڵاتەکە لە
٢٠١٠ـوە وەک ڕێزلێنان لەو نووسەرە، دەبەخشرێت.