لایه‌نێكی تر داوای پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌كات

عێراق 17/02/2019


چاودێر: به‌ره‌ی توركمانی داوای پۆسای پارێزگاری كه‌ركوك و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی عیراق ده‌كات له‌ناو شاره‌كه‌.

ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له‌تویتێكدا رایگه‌یاندوه‌:" پێویسته‌ ئه‌مجاره‌ توركمانێك بكرێته‌ پارێزگاری كه‌ركوك".

راشیگه‌یاندوه‌:" دژی هه‌ر جۆره‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كین كه‌ تیایدا به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی به‌وه‌كاله‌ت كه‌له‌لایه‌ن دادگا سزادراوه‌ ئه‌نجام بدرێت".

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌:"پێویسته‌ هێزه‌كانی فیدڕاڵی دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركوكیان به‌ده‌سته‌وه‌بێت".