ئەمەریكا دەستی گرت بەسەر ئاڵتوون و پارەكانی داعش

جیهان 17/02/2019



بابان - ئاژانسەكان

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئاشكرای دەكات كە ئەمەریكا لە نزیك (باغۆز فەوقانی) دەستی گرتووە بەسەر زێڕ و پارەكانی داعشدا.
ئەو روانگەیە ئاشكراشی دەكات كە ئەمەریكا لەڕێگە فڕۆكەیەكی بارهەڵگری سەربازییەوە، نزیكەی 40 تۆن ئاڵتوون و نزیكەی 300 ملیۆن دۆلاری بەرەو شوێنێكی نادیار گواستۆتەوە.
داعش لە ناوچەیەكی بچووكی باغۆز فەوقانیدا لەلایەن شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە لە 700 مەتر چوارگۆشەدا  گەمارۆ دراون و كەوتنی خەلافەت و داعش ماوەتەوە سەركات، چونكە هیچ رێگەیەكیان بۆ دەربازبوون و هەڵاتن نەماوەتەوە.

سەرچاوە : سایتی دجلە نیوز