زانایانی ئیتاڵیا چارەسەری ئایدزیان دۆزییەوە

تەندروستی 17/02/2019



بابان- ئاژانسەكان:

بەپێی راپۆرتێكی تۆڕی (ئەنسا)ی ئیتاڵی، پاش هەشت ساڵی بێ وچانی زانایان و پزیشكانی ئیتاڵیا، لەدواجاردا توانیویانە ڤاكسینی چارەسەری نەخۆشی(HIV) ی ناسراو بە ئایدز بدۆزنەوە.
تۆڕی هەواڵی CNN عەرەبی لەزاری تۆڕی هەواڵی (ئەنسا)ی ئیتاڵییەوە، بڵاویشی كردۆتەوە كە زاناینی ئیتاڵی توانیویانە ئەو ڤاكسینە بدۆزنەوە كە لەئێستادا 90% ی ڤیرۆسی ئایدز لە جەستەی مرۆڤدا لەناو دەبات.
زانایان پێشتر تەنها گەیشتبوونە دۆزینەوەی ڤاكسینێك كە تەمەنی نەخۆشەكە كەمێك درێژ دەكاتەوەو چالاكی ڤایرۆسی (HIV) لە جەستەی مرۆڤدا كەم دەكاتەوە، بەڵام هەتا ئێستا نەگەیشتبوونە دۆزینەوەی ڤاكسینێك بۆ كوشتن و لەناوكبردنی ڤایرۆسەكە.
زانا ئیتاڵییەكان دەشڵێن 8 ساڵە بێ ووچان شەو و رۆژمان خستۆتە سەریەك تا بەم ئەنجامە گەیشتین، كە پێشتر نەتوانراوە دژە ڤایرۆسێك بۆ (HIV) بدۆزرێتەوە، ئەوەشی ئێمە وەك دەرئەنجام پێی گەیشتوون، لەناوبردنی ئەو ڤایرۆسەیە بەڕێژەی 90%، هیوایەكی زۆر روون و پرشنگداریش هەیە كە لەماوەیەكی كورتدا بگەینە چارەسەری كۆتایی و 100% ی لەناوبردنی ئەو ڤایرۆسە.

سەرچاوە: CNN عەرەبی