زەریف: جەنگی ئێران و ئیسرائیل ئەگەرێكی بەهێزە

جیهان 17/02/2019


چاودێر- ئاژانسەكان:
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ، راگەیاند: مەترسی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئێران ئیسرائیل زۆر نزیكە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بڵاویكردۆتەوە، كە زەریف لەبارەی ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، رایگەیاندوە: كە ئەگەر پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتیەكان بەردەوام بێت، ئەوا ئەگەری ئەو جەنگەش زیاتر دەبێت.
هاوكات، ناوبراو ئەمریكاو ئیسرائیلی بە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتیەكان تۆمەتبار كردوە.