ئەڵمانیا دژی كشانەوەی ئەمەریكایە لە سوریا

جیهان 17/02/2019

 

چاودێر

راوێژكاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێركڵ ڕۆژی شەممە هۆشداری دا بە ئەمەریكا ئەگەر هێزەكانی ئەمەریكا لە سوریا بكشێنەوە كە ماوەیەك لەمەوبەر سەرۆكی ئەمەریكا دانۆڵد ترامپ لەو بارەیەوە لێدوانی دابوو ئەمە دەبێتەهۆی پەرەپێدانی هەژمونی ڕوسیا و ئێران لەوڵاتەكەدا.
ئەم قسانەش لە كاتێكدایە تەواوی هێزەكانی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لە ڕووبەرێكی زۆر بچوكدا گەمارۆدراون كە وا دیارە بەمزوانە بەتەواوەتی لەناو دەبرێن.
واپێدەچێت هەر پاش شكستی تەواوەتی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لەسوریا هێزەكانی ئەمەریكا پاشەكشێبكەن ئەمەش پاش ڕاگەیاندنەكەی سەرۆك تڕامپ لە مانگی 12 ی ساڵی پاردا سەبارەت بە كشانەوەی 2000 سەربازی ئەمەریكایی بەڵام واشنتن لەهەوڵی ئەوەدایە هاوپەیمانەكانی رازیبكات بە مانەوە لەسوریا دا پاش پاشكشێكردنی خۆی، هاوكات ئەنگێلا مێركڵ هۆشداریدا بەوەی كە ئەمە دەبێتەهۆی دروستكردنی بۆشاییەك لەو ناوچەیەدا.