بەرگریكارێكی فینارباهچە گرێبەستێكی بەرشەلۆنە رەتدەكاتەوە

وەرزش 17/02/2019

چاودێر: مارتن سكرێتڵی سلۆڤاكی بەرگری فینارباهچەی توركی گرێبەستێكی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رەتدەكاتەوە.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردوە، ئیدارەی یانە كەتەلۆنییەكە لەبازاڕی زستانەدا داوای گرێبەستیان لە سكرێتڵ كردووە بۆ ئەوەی یاریزانێكی یەدەگ پشتی پێ ببەستن، بەڵام بەرگریكارە سلۆڤاكییەكە رەتیكردۆتەوە وەك یەدەگ یاری بۆ بەرشەلۆنە بكات.