گواردیۆلا بۆچی داوای لێبوردن لە ریاز مەحریز دەكات؟

وەرزش 17/02/2019

چاودێر: پیپ گواردیۆلای ئیسپانی راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، نیگەرانە لەوەی ریاز مەحریزی جەزائیری خستۆتە سەر كورسیی یەدەگ و دەشڵێت "ئەو توانایەكی زۆر باشی لە یاریكردندا هەیە و هەمیشە لە راهێنانەكانیشدا زۆر جدییە، بۆیە نیگەرانم لەوەی لە پێكهاتەی سەرەكیدا جێگەی نەبۆتەوە". 
گواردیۆلا داوای لێبوردن لە ئەستێرە جەزائیرییەكە دەكات و دەشڵێت "یانەكەمان پێنج هێرشبەری زۆر ئاست بەرزی هەیە، هەر دەبێ حاڵەتی لەو شێوەیە رووبدات و یەكێك لەسەر كورسیی یەدەگ بێت".
ئەمەیش لەكاتێكدایە كە یانەی مانچستەر سیتی ئەم هاوینە ریاز مەحریزی هێناوەتە ریزەكانیەوە. مەحریز یەكێك بوو لە یاریزانە كاریگەرەكانی لیستەر سیتی ئەوكاتەی موعجیزەكەیان خوڵقاند و بۆیەكەمجار لەمێژوودا نازناوی پریمەرلیگیان بەدەستهێنا.