عیراق بەرهەم هێنانی نەوت لە كێڵگەی مەجنون كەم دەكاتەوە

ئابوری 16/02/2019


بەرپرسێك لەوەزارەتی نەوتی عیراق بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە ، حكومەتی عیراق لەسەرەتای ئەم مانگەوە بڕی بەرهەم هێنانی نەوتی لە كێڵگەی زەبەلاحی مەجنون لە 220 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بۆ104 هەزار بەرمیل كەمكردوەتەوە 
بەگۆێرەی سەرچاوەكە پرۆسەی كەمكردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت لەو كێڵگەیە پەیوەندی هەیە بە پابەندبونی عیراقەوە بە رێككەوتنی رێكخراوی ئۆپیكەوە كە تایبەتە بە وڵاتانی هەناردەكاری نەوت.
تەئكیدیشی كردەوە لە ئێستادا عیراق كەمتر لەتوانای وەبەرهێنانی نەوتی خۆی كە دەكاتە نزیكەی 5 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا هەناردە دەكات كە ئامانج لێی پشتیوانیكردنە لە بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا