داعش لەنیو کیلۆمەتردا گەمارۆ دراوە

جیهان 16/02/2019


ئەمرۆ شەممە هێزەكانی سوریا دیموكرات بڵاویكردەوە لە ئێستادا تێرۆریستانی داعشیان لە ناوچەیەكدا لەخۆرهەڵاتی سوریا گەمارۆداوە كە رووبەرەكەی تەنها نیو كیلۆمەتر دەبێت تەئكیدیشیان كردوەتە شارۆچكە باغۆز دواین حەشارگەی تێرۆریستانە ولە رووی سەربازیشەوە ناوچەكە كەوتوە.
چیا فورات فەرماندەی گشتی ئۆپراسیۆنە سەربازیەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا لە كێڵگەی نەوتی عومەر رایگەیاند: لە رووی سەربازیەوە شارۆچكەی باغۆز كەوتوەو بەتەواوەتی لەلایەن شەرڤانانەوە ناوچەكە گەمارۆدراوە و چەكدارانی داعشیان لە كەمتر لە نیو كیلۆمەتردا گەمارۆداوە.
فورات تەئكیدیشی كردەوە ئەو چەكدارە تێرۆریستانی داعش كە هەڵدێن لە ژێر رەحمەتی لولەی تفەنگی شەرڤاناندان 
و تیشی بوونی خەڵكی مەدەنی بوەتە كۆسپ لەبەردەم هێزەكانمان.
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە لەماوەی چەند كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 440 چەكداری داعش خۆیان رادەستی هێزەكانی هەسەدە كردوە