زەریف: ئەمریكا دەستی لە شكستی مانگە دەستكردەكانی ئێراندا هەیە

جیهان 16/02/2019


محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: لە دوومانگی رابردوودا  دوو هەوڵی ئێران شكستی هێناوە لە رەوانەكردنی مانگی دەستكرد بۆ ئاسمان 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد پێدەچێت ئەمریكا دەستی لەو كێشەیەدا هەبێت.
 بەگۆێرەی راپۆرتێك كە لە رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاوكراوەتەوە بەم دوایانە ئەمریكا هەوڵەكانی خۆی چڕكردوەتەوە بەمەبەستی تێكدان و پەكخستنی پرۆژە موشكیەكەی ئێران و پێدەچێت هەوڵەكانی ئەمریكا لە پشت شكستخواردنی رەوانەكردنی مانگی دەستكردی ئێرانەوە بێت .
لەوبارەیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند ئەوە ئەگەرە زۆر لە ئارادایە و پێویستە بە ووردی لێكۆڵینەوەی لەبارەوە بكرێت
زەریف لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی ئێن بی سی رایگەیاند: ئێران دەستی بەلێكۆڵینەوەكردن كردوە سەبارەت بەو شكستانە و لە ئێستادا لە ووردەكاریەكان دەكۆڵینەوە بەتایبەت پاش بڵاوبونەوەی ئەو راپۆرتە هەرچەندە تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئەمریكا رەتیان نەكردوەتەوەو پشت راستیشیان نەكردوەتەوە.
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا داوای لە ئێران كردوە دەستبەرداری بەرنامە موشكییەكانی بێت وپابەندی بریارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بێت
واشنتۆن نیگەرانە لە تواناكانی ئێران سەبارەت بە تەقاندنی كڵاوەی ئەتۆمی و رەوانەكردنی مانگی دەستكرد و بە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای بالیستت.
لە بەرامبەردا تاران تۆمەتەكانی واشنتۆن رەتدەكاتەوە و رایگەیاندوە هەوڵی رەوانەكردنی مانگی دەستكردو تاقیكردنەوە مووشەكییەكانی پێشێلكردنی بریارە نێودەوڵەتیەكان نیە .