هۆشدارییەک لەجێگری ترەمپەوە بۆ تورکیا

جیهان 16/02/2019


جێگری سەرۆكی ئەمریكا (مایك پێنس ) لەكۆنگرەی ئاسایشی میونغ ڕایگەیاند گەر توركیا سیستەمی موشەكی ئێس400 لەڕوسیا بكڕێت ئەوا ئەمریكا بێدەنگ نابێت و كاردانەوەی جددی دەبێت.
هەر لەكۆبونەوەكەدا پێنس ڕایگەیاند كە ئەمریكا  یەكەم هێزە لەجیهان و بەتایبەتیش لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێویستە هەر بەبەهێزی بمێنێتەوە و پارێزگاری لەبونی خۆی بكات.