وەزیری ناوخۆی توركیا: دوژمنێكی سەرسەختی كوردم

جیهان 16/02/2019

وەزیری ناوخۆی توركیا لەلێدوانێكیدا لەناوەندێكی هەڵبژاردنەكانی ئەكپارتی ڕایگەیاند كە پەرلەمانتارەكانی هەدەپە هەمویان لای ئێمە پەرلەمانتاری ڕەتكراوەن و هیچ بەهایەكی پەڕلەمانتاریان بۆ دانانێین.
سۆیلو ڕاشیگەیاندوە كە ئەوانە پەرلەمانتاری میلەت نین و ئەوانە بۆ بەرژەوەندی خۆیان میلەت بەكاردەهێنن و ئەوانە پەرلەمانتاری قەندیلن و لەوێوە فەرمان وەردەگرن.
سۆیلو ئاشكراشیكرد لەمەودوا رێگە بەهیچ كۆڕو كۆبونەوەیەك و هیچ چالاكی و ڕێپێوانێك نادەین كە هەدەپە ئەنجامیبدات و بەهەمو شێوەیەك بەرەنگاریان دەبینەوە.

ناوبراو راشیگەیاندە: بەڵێ من دوژمنی سەرسەختی کوردم