وەزیری بەرگری ئەڵمانیا : دەبێت رۆڵی کورد لەشەڕی داعشدا لەبەرچاوبگیرێت

عێراق 16/02/2019


وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ( ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لین ) ڕایگەیاند كوردەكان شانبەشانی ئێمە بەدڵێكی پاك و بەبێ هیچ بەرانبەرێك شەڕی داعشیان كردوە.
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەكۆنگرەی ئاسایش كە لەشاری میونخ بەسترابو ڕایگەیاند تاكو ئێستا كوردەكان بەردەوامن لەشەڕكردن دژی داعش چونكە هێشتا كۆتاییان پێنەهاتوە لەناوچەكەدا .
وەزیری بەرگری ڕونیشیكردەوە كە كوردەكان شانبەشانی هێزە هاوپەیمانەكان بۆ شەڕی داعش لەبەرەكانی پێشەوە شەڕیانكردوەو قوربانیەكی زۆریانداوە بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە دەبێت قوربانیەكانیان لەبەرچاو بگیرێت.