خەڵاتی ئەنجومەنی ئەدەبی باکور

ڕەخنەی چاودێر 15/02/2019

خەڵاتی ئەنجومەنی ئەدەبی باکور
بەرزترین خەڵاتی ئەدەبییە لە باکوری ئەوروپا


وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنى:ئالان پەری

لەهەر وڵاتێک و میرنشین و تەنانەتلە هەر پێکهاتەیەکی کەمینە بێتیان زۆرینە زمان بە گرنگترین پایە و ئامراز دادەنرێتچ لە رووی کەلتوریەوە یان لەڕووی ناساندن و گۆڕینەوەی بیر و بۆ چوونەکان بێت بە یەکتریی.
لە پێناو برەودان بە زمان وچاندی وڵاتانی باکوری ئەوروپا (وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا) و بۆ زیاتر تێکەڵاو بوونیکاری وێژەوانان بە یەکتریدا)کۆمەڵکاری باکور( لە ساڵی ١٩٦١(هەمان ساڵی دامەزراندنێیتی) بڕیار دەدات خەڵاتێکی تایبەت بۆ بەرزنرخاندنی کار و چالاکییە هونەری و ئەدەبییەکانی وڵاتانی ئەسکەندەنافیا بێنێتە ئاراوە. مێژووی ئەو وڵاتانەتا ڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بە یەکتری، هەر لە هاوبەشی زمانەکانیان بگرە هەتا دەگاتە فەرهەنگ و داب و نەریتە کۆمەڵایەتییەکانیشیان.دیارە زمانی هاوبەشی ئەو وڵاتانە ئێجگار نزیکە لەگەڵ یەکتری ــ بێجگە لە زمانی فینلەندی ــ هەر لەو ڕوانگەیە بیرۆکەی ئەم خەڵاتە لەوە سەرچاوەی گرت کە خوێنە کەلتورییەکانی باکور زیاتر بچن بەناو یەکدا، ئەمەش لە ڕێی ئاشنا بوون و دەرخستنی باشترین شاکاری نووسین و هونەربۆ هەر یەک لەو وڵاتانە دەبێت.
خەڵاتی ئەنجومەنی ئەدەبی باکور لە ساڵی ١٩٦٢ دەبخشرێتە ئەو وێژەوان و نووسەرانەی کە بە زمانی وڵاتانی باکوری ئەوروپا دەنووسن. هەر لە بواری ڕۆمان و دراما و شیعر هەتا دەگاتە چیرۆک و وتاری ئەدەبی. هەر یەک لەو ژانرانە بۆ ئەوەی بچنە نێو ڕیزبەندی پاڵێوراوان دەبێت بگاتە ئاست و مەرجێکی پایە بەرز لەبواری نووسین.
یەکێکی تر لە لەو ئامانجانە بۆ بەخشینی ئەو خەڵاتە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە؛ هەتا وڵاتە دراوسێکانی باکوری ئەوروپا حەز و ئارەزووی زمان و ئەدەبی یەکتری بۆلای خۆیان ڕابکێشن و ببنە بەشێک لە چڤاتی کەلتوری باکور. هەروەها بوارێکی باشیش دەبێت بۆ ئەوەی کاری ئەدەبی یەکتری بخوێننەوە.
ئەنجومەنی ئەدەبی باکور پێکهاتووە لە دوو نوێنەر بۆ هەر وڵاتێک کە ئەوان بڕیار دەدەن لە هەڵبژاردنی هەر وێژەوان و نووسەرێک. ئەو نوێنەرانە دەبێت زانیاری تەواویان هەبێت لەسەر ئەدەبی وڵاتانی باکور.
پێش ئەوەی کەسایەتییەکان هەڵبژێردرێن، پێویستە پێش وەخت لەلایەن لیژنەیەکی ناوخۆی هەر وڵاتێکەوە تەنها بژاردەی دوو پاڵێوراو بۆ ئەنجومەن بنێرن. بژاردەی دورگەکانی گرینلاند و فایۆن وئۆلاند و ناوچەی سامی (کە ئەوانیش نوێنەری خۆیان هەیە لە ئەنجومەنەکە) دەبێت کارەکانیان بۆ یەکێک لە زمانەکانی دانیمارکی یان سویدی یان نەرویژیی وەربگێڕدرێن هەتا بتوانن لە پاڵاوتن و هەڵبژاردنیوێژەوانانیان بەشدار بن.دواتر بە بڕیاری کۆی دەنگی نوێنەرانی ئەنجومەن بڕیار دەدرێت لەسەر براوەی خەڵاتی ئەنجومەنی ئەدەبی باکور، کە لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا لەگەڵ چەندین خەڵاتی تر لە بواری منداڵ وفیلم و مۆسیقا و ئەدەبی نەوجەوانان و ژینگەدا دابەش دەکرێن. کەلە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێک و هەر جارەو لە وڵاتێکی ئەسکەندەناڤی دەبێت. ساڵی پار لە ئۆپێرای ئۆسلۆ لە نەرویژ ئەم خەڵاتە و خەڵاتەکانی تر لە شەوە ئاهەنگێکدادابەش کران. خەڵاتەکەبریتییە لە کارنامەیەکی ڕێزلێنان و درعێکی تایبەت بۆ هەر شاکارێکی ئەدەبی لەگەڵ بەخشینی ٤٧،٠٠٠ هەزار یۆرۆ کە پێشکەش بە براوەی خەڵاتەکە دەکرێن.
لە ڕیزبەندی زۆرترین براوەی ئەم خەڵاتە وڵاتی سوید لە پلەی یەکەمدایە کە زۆرترین خەڵاتی وێژەیی بەدەستهێناوە، دواتر وڵاتی دانیمارک دێت بە پلەی دووەم و ئینجا نەرویژ بە پلەی سێهەم.
ئاست بەرزی ئەم خەڵاتە بایەخێکی گرنگی هەیە بۆ هەر وێژەوانێک، چونکە دەچێتە هەمان ئاستی نۆبڵی وێژە کە ئەوەی دواهەمینیان جیهانییە. هەر بۆیە لە ڕێی ئەم خەڵاتەوە خوێنەر و ئەکادیمییە جیهانییەکان چاو لە براوە و پاڵێوراوانی ئەم خەڵاتە دەکەن.

ناوی چەند نووسەر وێژەوانانی  وەرگری ئەم خەڵاتە:

گوننار ئیکیلۆف/ سوید. ساڵی ١٩٦٦ بۆ کۆمەڵە شیعری (دیوان)
هانوو سەلاما/ فینلاند. ساڵی ١٩٧٥ بۆ ڕۆمانی (دەرکەوتن لە توانەوەدا)
تۆماس ترانسترۆمەر/ سوید. ساڵی ١٩٩٠ بۆ کۆمەڵە شیعری (بۆ ژیان و مردن)
پیا تافدڕوپ / دانیمارک. ساڵی ١٩٩٩ بۆ کۆمەڵە شیعری (دەروازەی شاژن)
هینریک نۆردبراند/ دانیمارک. ساڵی ٢٠٠٠ بۆ کۆمەڵە شیعری )پردی خەونەکان)
یان کایرستاد/ نەرویژ. ساڵی ٢٠٠١ بۆڕۆمانی (ئاشکراکەر)
نایا ماریا ئایت/ دانیمارک. ساڵی ٢٠٠٨. بۆ کۆمەڵە چیرۆکی (پاڤیان)
کیرستن تۆوروپ/ دانیمارک. ساڵی ٢٠١٧ بۆ ڕۆمانی (بە یادی خۆشەویستی)
ئاوور ئاڤا ئۆلاڤسدۆتر/ ئایسلاند. ساڵی ٢٠١٨ بۆ ڕۆمانی (زام)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرچاوە: ماڵپەری کۆمەڵکاری باکور: https://www.norden.org/da/litteraturprisen