داعش ویستوویه‌تی به‌ملیۆنان دۆلار به‌م رێگه‌یه‌ بباته‌ شوێنێكی تر

عێراق 13/02/2019


چاودێر:هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌سنوری نێوان عیراق – سوریا 11 تونێلی سه‌ربه‌داعش ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ داعش ویستوویه‌تی له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ملیۆنان دۆلار ببه‌نه‌ شوێنێكی تر.

سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌به‌شی ئه‌ندازیاری هێزه‌كانی سوپای عیراق رایگه‌یاندوه‌:" توانراوه‌ 11 تونێل له‌سه‌ر سنوری عیراق- سوریا ئاشكرا بكه‌ن".

رونیشكرده‌وه‌:"داعش له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ویستوویه‌تی ملیۆنان دۆلار بباته‌شوێنێكی تره‌".

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ یه‌كێك له‌و تونێلانه‌ درێژیه‌كه‌ی سێ كیلۆمه‌تر بووه‌.