وەزیری بەرگری ئەمریكا راستیەكانی ئاشكرا كرد

عێراق 13/02/2019


چاودێر
وەزیری بەرگری ئەمەریكا بە وەكالەت دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا ئاشكرایكرد، ئەوان ڕێز لەسەروەری عێراق دەنێین و بوونی هێزەكانیشیان لەعێراق لەسەر داوای بەغدا بووە.
پاتریك شاناهان، وەزیری بەرگری ئەمەریكا بەوەكالەت، بەڕۆیتەرزی راگەیاند: لەدیدارەكەم لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، باسمان لەو جموجۆڵانە كرد بۆ دەركردنی یاسایەك لەپارلەمانی عێراق تا هێزەكانی ئەمەریكا دەربكەن، بە وردیش بۆ عەبدولمەهدیمان ڕوونكردەوە، كە هێزەكانی ئەمەریكا لەسەر داوای عێراق هاتوونەتە وڵات نەك بە ویستی خۆیان.
روونیشیكردەوە،" ئێمە ڕێز لەسەروەری عێراق و سەربەخۆیی حكومەت و پارلەمانی وڵاتەكەیش دەگرین و بوونی ئێمە لەعێراق لەسەر خواست و داوای بەغدا بووە".
ئاماژەی بەوەشكرد: سەرۆك وەزیرانی عێراق دەیەوێ پێوەندی تۆكمە و پتەوی لەگەڵ تاران و واشنتن هەبێت، ئێمەش لەسەردانەكەماندا، دووپاتمان لەئامادەیی بۆ پەرەپێدان و پتەوتركردنی پێوەندییەكان لە نێوان بەغدا و واشنتن كردەوە.
رۆژی سێشەمەمی رابردوو، وەزیری بەرگری ئەمەریكا بەسەردانێكی ڕانەگەیەنراو گەیشتە عێراق و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوەوە.