ویستویانە 50 کارتۆن تایگەری ساختە بهێننە سلێمانی

ئابوری 13/02/2019


چاودێر
لەسلێمانی دەست بەسەر زیاتر لە(50) كارتۆن تایگەر گیرا، كە لەئیمارات ساختەكراوە ‌و هەوڵی هێنانی بۆ ناو شارەكە دراوە.
لەوبارەیەوە، سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی، رایگەیاند: لەئەنجامی گەڕان و پشكنینى تیمەكانمان، دەستمان گرت بەسەر زیاتر لە(50) كارتۆن تایگەری ساختەكراودا.
وتیشی"ئەو تایگەرانە لەئیمارات ساختەكراوە ‌و لەكەركوكەوە هەوڵی هێنانی بۆ سلێمانی دراوە و بەپێی زانیاریەكانمان رێژەكەی زۆر لەوە زیاترە، كە دەستی بەسەردا گیراوە، بۆیە بەدوای ئەوانی دیكەشدا دەگەڕێین".
ئاماژەی بەوشەكرد: خاوەنەكەی بەنیاز بووە 700 كارتۆن لەو تایگەرە ساختەكراوە بێنێتە سلێمانی، بەڵام پێش هاتنی هەمووی ئاشكرا بووە و هەر كەسێكیش دەستی هەبوو بێت لەهاتنیدا رووبەڕووی دادگای دەكەینەوە".
ئەوەشی باسكرد: تایگەر، خواردنەوەیەكی وزە بەخشە ‌و بەشێك لەخەڵكی بەكاردەهێنن.